عیراقی
ئەمڕۆ دەتوانن ناو تۆمار بكەن بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لینكی پێشكەشكردن بۆ تۆماركردنی ناوی كارمەندانی سەر سندوقەكان لە سەرجەم پێگەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بڵاو بكرێتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لینكی پێشكەشكردن بۆ تۆماركردنی ناوی كارمەندانی سەر سندوقەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە بڵاوبكرێتەوە، دوای بڵاوكردنەوەی ئەو لینكەش هاوڵاتییان دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە هەموو فەرمانبەرانی دەوڵەت و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و خوێندكاران دەتوانن لە دوای بڵاوكردنەوەی لینكی ناوتۆماركردن ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە 11/ 11/2025 بەڕێوەدەچێت و كۆمسیۆنیش دەستیكردووە بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ دەرگای ناوتۆماركردن بۆ كارمەندان دەكاتەوە.
ئ پ
بیروڕا



