عیراقی
ئەمڕۆ بڕیار لە ناردن یان نەناردنی مووچە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە و لە كۆبوونەوەكەشدا بڕیاری یەكلاكەرەوە لە بارەی ناردن یان نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەدرێت.
میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا تەوەری سەرەكی پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت و چەند پێشنیازێكیش دەخرێنەڕوو، بەڵام ئەگەری خەرجكردنی سولفە یان پێدانی قەرز دوو ئەگەری بەهێزن.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، ئەگەری خەجكردنی سولفە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەهێزترین بژاردەیە هەرێمیش دەیەوێت مووچەخۆران بەر لە جەژن مووچە وەربگرن و پارەكەش وەك سولفە بنێدرێت بۆئەوەی رەوایەتی نەدرێت بە نووسراوەكەی تەیف سامی لە بارەی پێدانی قەرزەوە بە هەرێم.
لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا هەریەك لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق و وەزیرە كوردەكان بەشداردەبن و بڕیاری یەكلاكەرەوە لە بارەی ناردن یان نەناردنی مووچەوی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەدرێت.
ئ پ
بیروڕا



