گێتی
پزیشكیان: یۆرانیۆم ده‌پیتێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك كۆمارى ئێران له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، وتى، ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له پیتاندنى یۆرانیۆم.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "ئێمە پێشوازیمان لە دانوستان کردووە و دەیکەین، بەڵام رێسای گفتوگۆ و دانوستان سەپاندنی ملهۆڕی و زەختی لایەنێک بە سەر لایەنی بەرانبەردا نییە".
وتیشی "کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام رایگەیاندووە کە بە هیچ چەشنێک بەدوای دروستكردنى چەکی ئەتۆمی نییە و بەردەوام بۆ سەلماندنی ئەم هەڵوێستەی ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک راگەیاندووە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌م ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت".
ع
بیروڕا



