گێتی
ئێران و ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ی داهاتوو خولى شه‌شه‌مى كۆبوونه‌وه‌ى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاژانسى هەواڵی ئه‌كسیۆسى ئەمه‌ریکی بڵاویكرده‌وه "رۆژانى شەممە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە رۆژهەڵاتی ناوه‌رٍاست، خولى شه‌شه‌مى كۆبوونه‌وه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئاژانسه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه "ئێران ده‌توانێت پیتاندنى یۆرانیۆم له‌ناوخاكى خۆیه‌وه ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌ش ئێران پێى رازییه و هیچ لارییه‌كى نییه".
رۆژى رابردووتر دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به توندى باسى له وازهێنان له پیتاندنى یۆرانیۆم كرد له لایه‌ن ئێرانه‌وه به هه‌ر رێژه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر %3ش بێت.
ع
بیروڕا



