عیراقی

کۆمسیۆن هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆن هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/6/4، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆن رایگەیاند "هەركەسێك كڕین و فرۆشتن بە كارتی دەنگدانەوە بكات سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت، كاندید یان لایەنەكان مافی ئەوەی نییە بە ناوی هاوڵاتییانەوە دەنگ بدەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "كڕینی كارتی دەنگدەر هیچ سوودێكی نییە و هەر شتێكی لەو شێوەیە هەبێت، كۆمسیۆن سكاڵای یاسایی لەسەر كڕیارەكە تۆمار دەكات، فرۆشتنی كارتیش بە نرخێكی جیاواز بێمانایە".

ئەوەشی خستەڕوو "دادگاكان رێوشوێنی یاسایی دژبە هەر كەسێك دەگرنەبەر، كە هەوڵی كڕینی كارتی دەنگدەر یان دەستكاریكردنی بەڵگەنامەكانی كۆمسیۆن بدات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan