عیراقی

حەلبوسی داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەلبوسی داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عیراق و حزبی تەقەدوم چەند خاڵێک بۆ چارەسەرکردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی و بەغدا خستەڕوو.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم رایگەیاند "ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوام دەبن و سەرهەڵدەدەنەوە ئەگەر لە بنەڕەتەوە چارەسەر نەكرێن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە پەرۆشییان بۆ سەقامگیربوونی وڵات و پێدانی ماف بە خاوەن مافەكان لەسەرانسەری عیراقدا، پێیان وایە چارەسەر خۆی لە رێككەوتن و پابەندكردنی هەموولایەك بەم هەنگاوانەی خوارەوە دەبینێتەوە:

1-دەرهێنان و بەكارهێنان و بەبازاڕكردن و هەناردەكردنی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان، تەنها لە دەسەڵات و تایبەتمەندیی حكومەتی فیدراڵییە.

2- ئیدارەدان و پاراستنی سنوور و دەروازەكان و سەپاندنی رسومات و پێناسی گومرگی، تەنها لە دەسەڵات و تایبەتمەندیی حكومەتی فیدراڵییە و بەرپرسیارییەتی تەواوی دەبێت لە رێگریكردن لە قاچاخچییەتی.

3-حكومەتی فیدراڵی خەرجییەكانی گەلی عیراق لەئەستۆ دەگرێت و دابەشكردنی تەرخانكراوە داراییەكان لە بودجە بۆ وەزارەت و پارێزگا و هەرێمەكان بەپێی ژمارەی دانیشتوان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دەبێت، لەگەڵ ئەژماركردنی رێژەی سەدی لە داهاتەكانی هەرێم و پارێزگاكانی بەرهەمهێن و ئەو پارێزگایانەی دەروازەی سنوورییان هەیە. 

ب ح
Qaiwan
Qaiwan