عیراقی
بەغدا دەرگای گفتوگۆ بەرووی هەرێمدا دادەخات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی فیدراڵی دەرگاکانی گفتوگۆ بەڕووی وەفدەکانی هەرێمدا دادەخات و بە مەرج ئامادەیە مووچەی فەرمانبەران رەوانە بکات.
بەرپرسێکی کورد لە بەغدا بە سایتی بەغداد ئەلیومی راگەیاندووە "حکومەتی عیراق رەتیکردووەتەوە پێشوازی لەهەر وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات تایبەت بە ناردنی مووچە، پێش جێبەجێکردنی مەرجەکانی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی فیدراڵی داوای تەواوی داهاتی هەرێم دەکات و ئەوەشی کردووەتە مەرجی پێشوەختە بۆ پێشوازێکردن لە وەفدی هەرێم و گفتوگۆکردن سەبارەت بەناردنی موچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان".
ئەمە لە کاتێکدایە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق نیگەرانی خۆی لە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند "ئەو بڕیارە نەک تەنها زیان بە هاوڵاتییانی هەرێم دەگەیەنێت بەڵکو هەڕەشەی دروستکردنی قەیرانێکی ئابووری بە رەهەندە سیاسی و دەستوورییەکانیش دەکات".
ب ح

بیروڕا