گێتی
گەشتی هاوڵاتییانی 12 وڵات بۆ ئەمەریکا قەدەغە کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/6/9، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی هاوڵاتییانی 12 وڵات بۆ ئەمەریکا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکایەتیی ئەمەریکا رایگەیاند "بڕیارەکە لەپێناو پاراستنی هاوڵاتییان لە تیرۆریستانی بیانی و هەڕەشەی تر بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکییەکان دەرچووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارەکە هەریەک لە وڵاتانی (ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆنگۆ، کینیا، ئێریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سوودان و یەمەن) دەگرێتەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە سیاسەتێکی زۆر تووندی بەرانبەر کۆچبەری گرتووەتەبەر و هەوڵی ناردنەوەی پەنابەران دەدات کە بووەتەهۆی تووندو تیژی لە بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا.
ب ح

بیروڕا