گێتی
بۆچى ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى سیاسەتی دەرەوە رایگه‌یاند، وەستاندنی پیتاندنى یۆرانیۆم له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ویستی نایاسایی و نالۆژیکیی ئەمه‌ریكایه.
موحسن پاک ئایین، شاره‌زاى سیاسەتی دەرەوە به ئاژانسى میهرى راگه‌یاند "هەڵوێستی یەکلاکره‌وەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداریی لە دانوستانەکان، درێژەی سووڕگەی سوتەمەنیی وزەی ئەتۆمییە، بۆ ئەوەی لەو وزەیە بۆ مەبەستی ئاشتیخوازانە سودوەربگرین".
وتیشى "وەستاندنی پیتاندن، ویستی نایاسایی و نالۆژیکیی ئەمه‌ریکایە و تەرکیزی واشنتۆن بۆ وەستاندنی پیتاندن، زیاتر ئۆپەراسیۆنی شەڕێکی دەروونییە بۆ کاریگەریدانان لە دانوستانەکان".
تا ئێستا خواستى ئه‌مه‌ریكا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌وه‌یه كه ئێران واز له پیتاندنى یۆرانیۆم بهێنێت ئه‌گه‌ر به رێژه‌ى %3 بێت.
ع
بیروڕا



