گێتی

دیاردەی سروشتی مانگی شلیك روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیاردەی سروشتی مانگی شلیك روودەدات

چی دەزانێت دەربارەی ئەو دیاردەیە؟ 

مەودا میدیا-
سبەی چوارشەممە 11ی حوزەیران كاتژمێر 10:43 خولەكی پێش نیوەڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان دیاردەی مانگی شلیك لە كیشوەرەكانی ئاسیا، ئوسترالیا، ئەمریكا روودەدات و لە هەمان كاتیشدا مانگ بە پڕی دەبینرێت. 

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری كەشناسی و گەردوونناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"بەهۆی ئەوەی سبەی چوار شەممە دیاردەی مانگی شلیك لە كاتی پێش نیوەڕۆدا روودەدات، بۆیە لە كوردستان و عیراق نابینرێت و تەنها لە شوێنە تاریكەكانی زەوی وەك، ئوسترالیا، ژاپۆن و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەبینرێت". 

وتیشی"هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بۆ بینینی مانگی پڕ دەتوانن لە كاتژمێر 08:00ی ئێوارە لە جێگەیەكی تاریك و دوور لە رووناكی وەك لادێكان سەیری مانگ بكەن و ئەگەر تەلەسكۆپ یان دووربینێكی بەهێزیش بەكاربهێنن ئەوا بە شێوەیەكی باشتر و روونتر دەیبینن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"دیاردەی مانگی شلیك جۆرێكی تایبەتی مانگی پڕە كە لە نزیكترین خاڵی زەویدا روودەدات و هۆكاری رەنگە سوورەكەشی بۆ شكانی تیشكی خۆر لە بەرگەهەوای زەوی بە تایبەت شەپۆلی شەفافی (یو ڤی) دەگەڕێتەوە".  
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan