گێتی

ئێران و ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران و ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بنه‌وه‌


مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، قۆناغی داهاتووی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمه‌ریکا، یەکشەممەی داهاتوو لە شاری مەسقەت بەڕێوە بچێت.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى ئێران رایگه‌یاند "خولی داهاتووی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمه‌ریکا بۆ له‌ رۆژى یەکشەممەی هه‌فته‌ى داهاتوو لە شاری مەسقەتى پایته‌ختى وڵاتى عومان ده‌بێت".

وا بڕیاره‌ عەباس عیراقچی، رۆژى چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بگاته‌ وڵاتى نەرویژ بۆ بەشداریی لە بیست و دووەمین کۆنفرانسی ئۆسلۆ.

له‌ ماوه‌ى رابردوو شه‌ش خولى دانوستانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چووه‌ و تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌و باره‌وه‌ نه‌كراوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan