گێتی
تره‌مپ: راى ئێرانم قه‌بوڵ نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى گفتوگۆ و دانوستانه‌كانى ئێران و وڵاته‌كه‌ى وتى، به هیچ شێوه‌یه‌ك راى ئێران قه‌بوڵناكات.
دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکى ئەمه‌ریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز رایگه‌یاند "ئێران لە دانوستانە ئەتۆمییەکان شەڕانگێزانەتر قسە دەکات".
وتیشى "هەڵسوکەوتی ئێران تەواو جیاوازە لە چەند رۆژێک لەمەوبەر، بۆ من جێگەی سەرسووڕمانە، نائومێدکەرە، بەڵام جارێکی تر یەکتر دەبینینەوە، دەبێت بزانین چی روودەدات، لەوانەیە نەگەینە رێککەوتن، دەبێت چاوەڕێ بین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەوان بۆچوونی خۆیان لەسەر رێککەوتنەکە دەربڕیوە، کە بەلای ئێمەوە قبوڵنەکراوە".
ع
بیروڕا



