عیراقی

هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا ئاشکرایکرد هەفتەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی سکاڵای ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بڕیار لەسەر یاسایی یان نایاسایی بوونی راگرتنی مووچە دەدات لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراق.

کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی دادگای فیدراڵی لەم هەفتەیەدا ناتوانێت کۆببێتەوە چونکە تاوەکو ئێستا چوار دادوەری دادگاکە لە حەج نەگەڕاونەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژی یەکشەممە پشووی جەژنی غەدیرەو دەوام نیە  و  بۆیە کۆبوونەوەی دادگاکە دەکەوێتە رۆژی دووشەممە یان سێشەممە و پێدەچیت بڕیاری سالاری لەبارەی مووچە دەربکات".

ئەوەشی خستەڕوو "گەشبینن بەوەی دادگای باڵای فیدراڵی بڕیار لە چارسەرکردنی مووچە بدات چونکە پێشتر دادگاکە لە سکاڵای (224) و یەکخراو لە (269)ی 2023دا بڕیاریداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لەبەرئەوە هیچ بڕیارێکی پێچەوانە دەرناکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan