گێتی
پزیشكیان: رێككه‌وتن ناكه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند، له‌ژێر فشاردا رێكناكه‌وین و هیچ لایه‌نێك ناتوانێت ناچار به‌وه‌مان بكات.
مه‌سعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند "کەس ناتوانێت پێمان بڵێت پیتاندنى یۆرانیۆم و لێکۆڵینەوە ئەنجام نەدەین".
وتیشی "ئێران له‌ژێر فشار و به هه‌ر نرخێک ڕێکناکەوێت، ڕێگەش نادەین کەس ناچارمان بکات، ئەگەر یەکگرتوو بین، دوژمنان تەماحمان تێناکەن و ناتوانن زیانمان پێ بگەیەنن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دوژمنان بە دوای دابەشکردنی ئێمەن، هیچ کەسێکی دەرەکی ناتوانێت دزە بکاتە نێو کۆمەڵگەیەک کە دژی ستەم بێت و رووبەڕووی ستەم ببێتەوە".
ع
بیروڕا



