عیراقی
عیراق دژی هێرشەکانی ئیسرائیل هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەناوی کۆماری عیراقەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند "بەتووندترین شێوە ئەو دەستدرێژییە سەربازییەی کە لەلایەن زایۆنییەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانە دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەستدرێژییەکانی زایۆنی پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکانە و مەترسی دروست دەکات بۆ ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی ئەوەی لە ماوەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکادا روویدا".
ئەوەشی خستەڕوو "نابێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ته‌ماشاكه‌ری ئه‌م پێشێلكارییه ئاشكرایه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بمێنێته‌وه، به‌كارهێنانی هێز بۆ دووباره جێگیركردنه‌وه‌ی راستییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی بناغه‌كانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه مۆدێرنه‌كان ده‌كات".
باسی لەوەشکرد "بەغدا داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌جێ كۆببێته‌وه و ڕێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه و كۆنكرێتی بگرێته‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئه‌م ده‌ستدرێژییه و دڵنیابون له دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی سیسته‌می یاسایی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر میكانیزمه‌كانی ئێستا توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕۆڵه‌یان هه‌بێت".
ب ح

بیروڕا