گێتی

ئێران ئاماری قوربانییانی هێرشەكانی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران ئاماری قوربانییانی هێرشەكانی بڵاوكردەوە


مەودا میدیا- 
هێرشەكانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەكتر تا ئێستا بەردەوامی هەیە و بەپێی وتەی بەرپرسانی ئێرانیش لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 78 كەس كوژراون و 320 كەسیش بریندار بوون.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا رایگەیاند"لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران 78 كەس كوژراون كە لە نێویاندا فەرماندەی باڵای سەربازی هەیە. 

وتیشی" زیاتر لە 320  كەسیش بەهۆی هێرشەكانەوە بریندار بوون كە زۆرینەیان هاوڵاتی سڤیلن و لەناویاندا ژن و منداڵ هەیە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"وڵاتەكەی هیچ گومانی نییە لەوەی كە ئەو هێرشانەی ئیسرائیل بە هاوبەشی ئەمریكا ئەنجامدەدرێت و داواشیكرد هەرچی زووە هێرشەكان بوەستێنرێت بۆئەوەی  جەنگەكە زیاتر درێژە نەكێشێت". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan