گێتی

ئێران هەڕەشەی فراوانتركردنی هێرشەكانی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هەڕەشەی فراوانتركردنی هێرشەكانی دەكات


مەودا میدیا-
لێپرسراوە سەربازییەكانی ئێران هەڕەشەی ئەوە دەكەن، ئەو شەڕەی كە ئیسرائیل دەستیپێكرد بەردەوام دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا هێرشەكانی وڵاتەكەیان فراوانتر دەبێت.

بەپێی هەواڵێك كە ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری لێپرسراوێكی سەربازیی ئێرانەوە بڵاویكردووەتەوە، شەڕی نێوان وڵاتەكەی و ئیسرائیل بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتووشدا هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل فراوانتر دەكەن بەجۆرێك كە ئازار بەخش دەبێت و پەشیمانیان دەكەنەوە لەو هێرشەی كە دەستیانپێكرد. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە چەندین فەرماندەی سەربازی ئێران كوژراون كە ئەوە جێگای قبووڵ نییە و لە ماوەكانی داهاتوودا بۆ تۆڵەی ئەو فەرماندانە بە جۆرێك هێرش دەكەنە سەر ئەو وڵاتە كە هەرگیز بیریان لێنەكردبێتەوە". 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەهۆی هێرشەكانی ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل تا ئێستا سێ‌ كەس كوژراون و نزیكەی 100 كەسیش برینداربوون، جگە لە وێران بوونی چەندین بینا و باڵەخانەی گەورە.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan