گێتی

پزیشکیان هەڕەشەی تووند لە ئیسرائیل دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پزیشکیان هەڕەشەی تووند لە ئیسرائیل دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک وەزیرانی پاکستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداو هێرشەکانی ئیسرائیلیان تاوتوێ کرد لە بەرانبەردا سەرۆک وەزیرانی پاکستان پشتیوانی ئیسلام ئابادی بۆ تاران دووپاتکردەوە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند "ئەگەر قەوارەی زایۆنی پەلامارەکانی رانەگرێت بە شێوەیەکی بەهێزتر وەڵامی دەدەنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزە چەکدارەکانی ئێران بەهێز و ئیرادەیەکی زیاترەوە بەرەنگاری ئاژاوەگێڕیی و دوژمنکاریی قەوارەی زایۆنی دەبنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "پەلامارەکانی قەوارەی زایۆنی بە هەماهەنگییی و هاوکاریی ئەماریکایە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan