گێتی

ئەیهود باراک: ئیسرائیل بە تەنها ناتوانێت ئێران بڕوخێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەیهود باراک: ئیسرائیل بە تەنها ناتوانێت ئێران بڕوخێنێت
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ئاشکرایکرد راگەیاندنی ناتانیاهۆ سەبارەت بە نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمی ئێران دوورە لە راستییەوە.

ئەیهود باراک، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل رایگەیاند "ئەگەر ئێران بڕیار بدات چەکی ئەتۆمی دروست بکات تەلئەبیب هیچ بژاردەیەکی بۆ نامێنێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا ئیسرائیل دەستکەوتی بەرچاوی بەدەستهێناوە، بەڵام ئیسرائیل لە داهاتوودا رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی درێژخایەن و ئازاربەخش دەبێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو " ئیسرائیل پێویستی بە هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی دەبێت و هیچ کات توانای ئەوەی نییە بە تەنها ئێران بڕوخێنێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan