گێتی
"هێشتا چیتان دیوە با مووشەکە کۆنەکان تەواو بکەین دەیبینن"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شیكهرهوهیهكى ئێران رایگهیاند، تواناى سهربازیی ئێران زۆر لهوهزیاتره و هێشتا مووشهكه پێشكهوتووهكانى بهكارنههێناوه.
سەید محەمەد مەرەندی، شیكهرهوهى سیاسیی ئێران رایگهیاند "ئێران لە ئەم ماوەیەدا تەنیا مووشەکی کۆنی چەند ساڵ لەمەوبەری بەکار هێناوە، بەس ئەو مووشەکە نەبێت لە حەیفای دا".
وتیشى "ئەو مووشەکانەی کە لە ئەم شەپۆلە هێرشەی دواییەدا بۆ سەر ئیسرائیل بەکار هات، هى 20 بۆ 30 ساڵ لەمەوپێش بوون، بەڵام چاو لە ئەو یەک مووشەکە بکەن کە لە حەیفا درا، دوایی ببینن کە کارەبا دەبچڕێت".
ئهوهشى خستهڕوو "رێگه بدەن کە مووشەکە کۆنەکانمان بەکار بهێنین و تەواویان بکەین ئەوسا دۆخەکە بۆ ئیسرائیلییەکان سەرەنج ڕاکێشتر دەبێت".
ع
بیروڕا



