گێتی
بافڵ جهلال تاڵهبانى لهبارهى جهنگى ئێران و ئیسرائیل پهیامێكى بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بافڵ جهلال تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان لهبارهى جهنگى ئێران و ئیسرائیل پهیامێكى بڵاوكردهوه.
راگەیەندراوێك لە نووسینگەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیەندراوێكد دەڵێت، "ئیدانەی ئەو هێرشانەی سەر ئێران دەكەین كە بوونەتە هۆی زیادكردنی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەهەمانكاتدا پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی عێراقیشە".
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەم كارانە بنچینەكانی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەكان لاوازدەكەن و دەبێتە هۆی ئەوەی مەترسییەكی زیاتر بخاتەسەر ئەو بارودۆخە هەستیارەی كە لە ناوچەكەدا هەیە و ئەمەی ئێستا روودەدات تەنها كارێكی بێباكانە نییە، بەڵكو بەئامانجگرتنی بەئەنقەست و پەكخستنی ئەو دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییانەیە كە سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەستیپێكردوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەوڵەكانی ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتێكی ناوەڕاستی هاوسەنگ و سەقامگیر، لەڕێگای گفتوگۆ و دیالۆگەوە بوونەتە هۆی دانانی بناغەیەك بۆ بەرەوپێشچوون بۆ داهاتوو، ئەم كارانەش هێرشێكی راستەوخۆن بۆسەر ئەم هەوڵانە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، "پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری ئەو كەسانە دەكەین كە لەم هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە بەتایبەت سڤیلەكان كە بەم ئازارە قورس و سەختەدا تێپەڕدەبن و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین هەنگاوی راستەوخۆ بنێت بۆ رێگریكردن لە پەرەسەندنی زیاتر و خەڵكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ئاشتییەكی هەمیشەیی هەیە ئەمەش تەنها لەرێگای دیالۆگ و گفتوگۆوە دەستدەكەوێت".
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "جەخت لەوەش دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان ئارام و سەقامگیر بێت و بە ئاشتی بمێنێتەوە و هەموو هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ بۆ دڵنیابوونەوە لە پارێزگاریكردن لە خەڵكەكەمان و ئەو سەقامگیرییەی كە زۆر بە جددی كارمان بۆ كردووە، تەنانەت لەو كاتانەشدا كە ئاڵۆزی چواردەوری گرتووین".
ع
بیروڕا



