گێتی
ئێران ئاماده‌نییه دانوستان بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى رۆیته‌رز له زارى چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاته‌كه‌یان له‌ژێر فشاردا گفتوگۆناكات.
به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز "تاران لە ژێر فشاری هێرشەکاندا دانوستانی ئاشتیی ئەنجام نادات، ئێران بە ناوبژیوانی قەتەر و عومان رایگەیاندووە لە دۆخێک‌دا کە لە ژێر هیرشەکانی ئیسرائیلدایە، دانوستان لەسەر ئاگربه‌ست قبووڵ ناکات".
هه‌روه‌ها "ئێرانییەکان به قەتەر و عومانیان وتووه تەنها دوای تەواوکردنی وەڵامی خۆمان بە هیرشەکانی ئیسرائیل، دانوستان ئەنجامدەدەین و ئەو هه‌واڵنه‌ى بڵاودەکرێنەوە کە ئێران داوای لەو وڵاتانە کردووە ناوبژیوانی بکەن بۆ ئاگربه‌ست و دانوستانی ئەتۆمی راست نین".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا رۆژى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له په‌یامه‌كه‌یدا كه ناوه‌ڕۆكى ئاشتیی هه‌ڵگرتبوو داواى له ئێران و ئیسرائیل كرد رێكبكه‌ون.
ع
بیروڕا



