گێتی
ئیسرائیل ناوه‌ندى ده‌نگى و ره‌نگى ئێرانى كرده ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له درێژه‌ى شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل، چه‌ند مووشه‌كێك له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئاراسته‌ى تارانى پایته‌ختى ئێران كران.
میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه "ئیسرائیل مووشه‌كى ئاراسته‌ى تاران كردووه و به‌هۆیه‌وه ناوه‌ندى ده‌نگ و ره‌نگى ئێران له تاران كراوه‌ته ئامانج".
تا ئێستا میدیاكانى ئێران هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ى زیانه‌كان و گیانله‌ده‌ستدانى هاوڵاتییان له‌و ناوه‌نده بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ى چوار رۆژى رابردوو ئیسرائیل و ئێران به مووشه‌ك بۆردوومانی یه‌كترییان كردووه و زیانێكى زۆر به‌ر هه‌ردوولا كه‌وتووه.
ع
بیروڕا



