گێتی
چى له‌سه‌ر مووشه‌كه وێرانكه‌ره‌كه‌ى ئێران ده‌زانیت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
میدیاكانى ئێران ده‌ستیانكردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵێك كه تیایدا باس له مووشه‌كى خوره‌مشه‌هر ده‌كات كه به مووشه‌كه وێرانكه‌ره‌كه ده‌كات و ده‌ڵێن، ئه‌و مووشه‌كه ده‌توانێت ئیسرائیل وێران بكات.
به‌رپرسه باڵاكانى ئێران ده‌ڵێن "تا ئێستا ئێران مووشەکی خورەمشەهری بەکارنەهێناوە کە قورسترین و خێراترین مووشەکی جبەخانەی مووشەکی ئێرانە و لەسەر بنەمای مووشەکی هواسۆنگ-10ی کۆریای باکور دروستکراوە".
ئه‌وه‌شیان وتووه "ئیتر کاتی ئەوەیە ئیسرائیل کاول بکەین".
زانیاریی و ورده‌كاریی له‌سه‌ر مووشه‌كه‌كه:
درێژی مووشەکەکە 13 مەترە و کێشی 30 تەنە، مەودای نزیکەی 2000 کیلۆمەتر و کێشی سەرە جەنگییەکانی نزیکەی 1500 کیلۆگرامە، خێرایی لە دەرەوەی بەرگەهەوا 16 ماخە، وە لەناو بەرگەهەوا 8 ماخ.
مووشەکەکە تایبەتمەندییەکی هەیە کەڕێگەی پێدەدات رێڕەوی خۆی لە دەرەوەی بەرگەهەوا راست بکاتەوە، بۆیە پشت بە رێنمایی تێرمیناڵ نابەستێت کە دەتوانرێت بەهۆی سیستەمی شەڕی ئەلیکترۆنییەوە جامبکرێت.
ع
بیروڕا



