گێتی
سوپاى پاسداران: ئاسمانى ئیسرائیل كۆنترۆڵكراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستی 3 رایگهیاند، کۆنترۆڵی تەواومان بەسەر ئاسمانی ئیسرائیل بەدەستهێناوە.
سەرهەنگ ئیمان تاجیک، وتەبێژی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی راستى 3 له سوپاى پاسداران رایگهیاند "نەتەوەی قارەمانی ئێران، شەپۆلی 11ی ناردنی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل بە سودوەرگرتن لە مووشەکی نەوەی یەکەمی فەتح، سەرەتایەکە بۆ کۆتایی هێنان بە وەهمی بەرگریی ئەفسانەیی سوپای ئیسرائیلى سەرلێشێواوی و خۆکوشتنی خراپەکارانى".
وتیشى "ئێمە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی بەرگری ئەفسانەیی سوپای ئیسرائیل و سەرلێشێواوی و خۆلەناوبردنی خراپەکارانی ئهو رژێمه، پیرۆزبایی لە جەنگاوەرانی دڵسۆزی سوپای پاسداران دەکەین".
باس لهوهشكراوه "شهوى رابردوو مووشەکە بەهێز و تێکشێنەرەکانی فەتح کە بە قەڵغانی بەرگریی مووشەکیدا تێدەپەڕین، چەندین جار پەناگەی ترسنۆکانی ئیسرائیلیان هەژاند و پەیامی دەسەڵاتی ئێرانیان بۆ تەلئەبیب و هاوپەیمانانی شەڕخوازی دژی ئێران نارد کە لە خەیاڵ و وەهمێکی بێهودەدایە".
ع
بیروڕا



