گێتی
ئێران دانپێدانانى فڕكه‌وانه ئیسرائیلییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسی "فارس" بڵاویكردەوە "له‌و رۆژانه تەلەفزیۆنی ئێران دانپێدانانی فڕۆکەوانانی فرۆكەی (ئێف 35) پەخش دەکات، کە فڕۆکەكانیان لەلایەن هێزی بەرگریی ئاسمانی ئێرانەوە خراوەنەتە خوارەوەو، بە دیلگیراون.
باس له‌وه‌شكراوه "یەکێک لەو فڕۆکەوانانە لە تەلەفزیۆنی نیشتمانی دەردەکەوێت و وردەکارییەکانی پرۆسەكە ئاشکرا دەکات، كە وەك ئاماژەی پێكردووە، چاوەڕوان دەكرێت کاردانەوەی فراوان بەدوای خۆیدابهێنێت".
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه له‌كاتى هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، به فڕۆكه‌ى ئێف 35، سیستمى به‌رگریی ئێران فڕۆكه‌كه‌ى خسته‌خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش به په‌ڕه‌شوت خۆى هه‌ڵدایه خواره‌وه و دواتریش ده‌ستگیركرا.
ع
بیروڕا



