عیراقی
سێ پارێزگاى عیراق له مهترسیدان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
روانگەی عیراقی سەوز ئاشکرایکرد، لە ئەگەری هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، پارێزگاکانی بەسرە، میسان و زیقار زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت.
روانگەی عیراقی سەوز لەسەر زاری ئەیوب حەسەن، پسپۆڕی کیمیایی، بڵاویكردهوه " تاوەکو ئێستا لە عیراق هیچ بڵاوبوونەوەیەکی تیشکی ئەتۆمی تۆمار نەکراوە، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی باشوور و سنووری عیراق و ئێران".
وتیشی "ئەگەر هێرشە سەربازییەکان بۆسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوام بێت، بەتایبەتی وێستگەکانی 'نەتەنز و فۆردۆ' بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم کە تیشکدەرە، وێستگەی بوشەهر بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا کە ماددەکانی یۆرانیۆم و سیزیۆم و سترۆنتیۆمی تێدایە، ئەوە هەرسێ پارێزگای 'بەسرە، میسان و زیقار' زۆرترین زیانیان بەردەوکەوێت".
ئیسرائیل رۆژى رابردوو ئهوهى باسكرد ئهگهرى هێرشكردنه سهر ئهو وێستگه ئهتۆمییانهى ئێران ههیه.
ع
بیروڕا



