عیراقی

له‌ مانگێكدا ده‌یان هه‌زار هاوسه‌ر جیابوونه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ مانگێكدا ده‌یان هه‌زار هاوسه‌ر جیابوونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بەگوێرەی ئاماری دادگا مەدەنییەکانی پارێزگاکانی عیراق، لە مانگی ئایاری رابردوو، زیاتر لە 37 هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری و جیابوونەوە تۆمار کراوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عيراق بڵاوی کردوه‌تەوە "31 هەزار و 274 گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکاندا تۆمار کراون".

باسى له‌وه‌شكراوه‌ "لە مانگی ئایاری رابردوو شەش هەزار و 15 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار کراوە، لە و ژمارەیە پشکی گەورە بەر پارێزگای بەغدا دەکەوێت و لەدوای ئەویش پارێزگای بەسرە پلەی دووەمی گرتووە".

ئه‌و ئامارانه‌ ته‌نها بۆ پارێزگاكانى عیراقه‌ به‌بێ هه‌رێمى كوردستان و ساڵ به‌ ساڵیش ئاماره‌كان له‌ زیادبوونه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan