گێتی
ئێران چۆن فێڵى له ئهمهریكاو ئیسرائیل كرد؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دوو رۆژ پێش لێدانى ئه‌مه‌ریكا له وێستگه‌ى ئهتۆمییهكانى ئێران، ئه‌و وڵاته یۆرانیۆمه پیتێنراوهكهى بۆ شوێنى نادیار گواستووه‌ته‌وه.
رۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی بڵاویكرده‌وه "زۆربەی ئەو یۆرانیۆمەی کە زۆر پیتێنراوە لە دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ، پێش هێرشی ئەمه‌ریکا بۆ شوێنێکی دیکە گواسترابووەوە".
هه‌روه‌ها "ژمارەی ئەو کارمەندانەی لە دامەزراوەکەدا جێگیربوون بۆ کەمترین ئاست کەمکرابووەوە".
به‌ڕاى شاره‌زایانى سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تى "ئێران به‌و كاره‌ى كه كردبووى بۆ گواستنه‌وه‌ى یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه پێشوه‌خت ئاگاداری هێرشبووه بۆیه یۆرانیۆمهكهى گواستووه‌ته‌وه و فێڵى له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كردووه".
شه‌وى رابردوو ئه‌مه‌ریكا به چاودێریی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته هێرشى مووشه‌كى له رێگه‌ى فڕۆكه‌وه كرده‌وه سه‌ر دامه‌زراوه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نز و فۆردۆ و ئیسفه‌هان.
ع
بیروڕا



