گێتی

ئێران دەیەوێت گەروی هورمز دابخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران دەیەوێت گەروی هورمز دابخات


مەودا میدیا-

میدیا ئێرانییەکان باس لە داخستنی گەروی هورمز دەکەن کە ناوەندێکی گرنگ و ستراتیژییە.

لە دوای هێرشەکانی شەوی رابردووی ئەمەریکا بۆ سەر سێ وێستگەی ئەتۆمی لە ئێران، وڵاتەکە بیر لە داخستنی ئەو گەروە دەکاتەوە.

 پێشنیارەکە لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانە بۆ بڕیاردان لە داخستنی گەروی هورمز.

لە لایەکی ترەوە عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی "ئەو پێشنیارە رەتناکەینەوە".

هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو ئێرانی توڕەکردووەو دەڵێت چیتر ناوەستین لە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە.

ع
Qaiwan
Qaiwan