گێتی
ئەمەریکا: ئێران دەبێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئێران بەشی نۆ بۆمب یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە و داوای گفتوگۆ دەکەین.
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند "ئێران لانی كەم بەشی دروستكردنی 9 بۆ 10 بۆمب یۆرانیۆنی پیتێنراوی بەرزی هەیە".
وتیشی "چینییەكان هاندەدەم بۆ ئەوەی لەبارەی گەرووی هورمزەوە پەیوەندیی بە ئێرانەوە بكەن، هیچ بەڵگەیەكیشمان نییە لەبارەی تێوەگلانی چین لە هیچ شتێكدا".
باسی لەوەشکرد "ئەمەریكا ئامادەیە بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران و ئۆفەرەكەمان لەوبارەیەوە هێشتا بەردەوامە".
ئەوەشی خستەڕوو "نامانەوێت بچینە جەنگەوە لەگەڵ ئێران و نامانەوێت رژێمی ئێرانیش بگۆڕین".
ع
بیروڕا



