گێتی
میدیا جیهانییه‌كان: ره‌نگه ئه‌مشه‌و دۆخه‌كه بته‌قێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى هێرشى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و وێستگه‌كانى ئه‌تۆم، پێشبینیی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌مشه‌و ناوچه‌كه به دۆخێكى قورس و پڕ مه‌ترسیی بڕوات و هه‌ر یه‌كه له ئێران و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بكه‌ونه گیانى یه‌كتر.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه "ئێران دواى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وێستگه‌كانى چه‌كى ئه‌تۆمى، به‌دواى ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تۆڵه له ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه و له هه‌مانكاتیشدا هێرشه مووشه‌كییه‌كانى بۆ سه‌ر ئیسرائیل درێژه پێبدات".
میدیاكان باسیان له‌وه‌كردووه "ئێران ده‌یه‌وێت هێرشى مووشه‌كى بكاته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و بنكه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی و كه‌شتى ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
له لایه‌كى تره‌وه میدیا ئێرانییه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه "ئه‌مشه‌و هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و شتى نوێ تاقیده‌كه‌نه‌وه و هێرشیش ده‌كرێته‌سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیی ناوچه‌كه".
ع
بیروڕا



