گێتی
ئێران له‌باره‌ى پیتاندنى یۆرانیۆم بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له پیتاندنى یۆرانیۆم و ناوه‌ستێت له‌و كاره‌ى خۆى.
وەزاره‌تى دەرەوەی ئێران بڵاویكرده‌وه "دەستدرێژیی ئەمه‌ریکای بۆ سەر دامەزراوه ئەتۆمییەکانی ئێران به‌توندیی ئیدانه ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ریكا كارێكى هه‌ڵه‌ى كرد به‌رانبه‌ر به ئێران".
باس له‌وه‌شكراوه "ئێران بەردەوام ده‌بێت له پیتاندنی یۆرانیۆم، ناوه‌ستین له‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت به‌ده‌ستى بهێنین و هیچ هێرش و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێران نابێت".
شه‌وى رابردووتر ئێران هێرشى مووشه‌كى كرده سه‌ر وێستگه‌ى فۆردۆ له ئێران و باس له‌وه‌ده‌كرێت یۆرانیۆمى پیتێنراوه‌كه‌ى له‌ناوچووه، به‌ڵام به‌رپرسانى ئێران ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن "یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه پارێزراوه".
ع
بیروڕا



