گێتی

ئه‌مه‌ریكا: به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران له‌ناوبراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا: به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران له‌ناوبراوه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریكا رایگەیاند، هێرشەكانمان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران وردو راستەوخۆ بوون و سەركەوتنێكی سەرسوڕهێنەریان بەدەستهێنا. 

پیت هەیگسیس، وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریكا رایگەیاند "بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بەتەواوەتی وێران كراوه‌، هێرشەكانمان بۆسەر وێستگەكانی (فۆردۆ- نەتەنز- ئەسفەهان) دوای چەند مانگێك لە پلانڕێژیی وردبوو، بەنوێترین تەكنەلۆژیای ئاسمانی و دەریایی جێبەجێ كراوه‌".

وتیشى "گورزێكی یەكلاكەرەوەمان لە ئێران وەشاندو ئێستا ئارەزووە ئەتۆمییەكان بەتەواوەتی كۆتایی هاتووە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هەر هەوڵێك لەلایەن ئێرانەوە بۆ تۆڵەكردنەوە، رووبەڕووی وەڵامی بەهێزترو یەكلاكەرەوەی ئەمریكا دەبێتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan