گێتی
مه‌سعود پزیشكیان: ئاماده‌ی گفتوگۆین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و ئێران ئه‌نجامدراو شه‌ڕ وه‌ستا، ئێران ده‌ڵێت ئاماده‌ى گفتوگۆین.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "ئێران له سه‌ره‌تاوه شه‌ڕى نه‌ده‌ویست و ئه‌وه ئیسرائیل بوو به‌دواى شه‌ڕه‌وه‌بوو هێرشى كرد".
وتیشى "ئێران به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باش به‌رگریی له‌خۆى كرد و وه‌ڵامى هه‌موو هێرشه‌كانى دایه‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "دواى وه‌ستانى شه‌ڕ و ئاگربه‌ست، ئێستا ئێران ئاماده‌ى دانوستانه له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ".
دواى 12 رۆژ له شه‌ڕى ئیسرائیل و ئێران، شه‌وى رابردوو كۆتایی به شه‌ڕى نێوانیان هات و ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا.
ع
بیروڕا



