گێتی

ئێران داواى قه‌ره‌بوو له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران داواى قه‌ره‌بوو له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ده‌بێت واشنتۆن غەرامەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بدات.

سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "تاران بەهێز و تۆکمە لە بەرانبەر دەستدرێژیەکەی ئیسرائیل وەستا و خۆڕاگربوو، هەر دەستدرێژیەک بکرێتە سەر ئێران، ئێمە بە ئەوپەڕی توانەوە وەڵامی دەدەینەوە، هەر وەک وەڵامی هێرشەکەی ئەمه‌ریکاشمان دایەوە".

وتیشی "ئەوە ئەمه‌ریکا بوو کە چەندین جار پەیامی بۆ راگرتنی شەڕ بۆ ئێمە نارد، واشنتۆن ئەبێ سزاى زیانه‌كان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بدات و ئێمە لە ئەو بارەوە سکاڵامان لە لای نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێران ناچێتە دانوستانی لایەنێکەوە کە پیلانی بۆی هەیە، ئەوەی کە بە شەڕ بەدەست نەهات، بە دیپلۆماسیش بەدەست نایەت".

ع
Qaiwan
Qaiwan