گێتی
جۆن كیرى: به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وەزیری پێشووترى دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، ئەتۆمی ئێران لەناو ناچێت، چه‌ند ئه‌و رووداوانه به‌رده‌وامبن، سوپاى پاسداران به‌هێزتر ده‌بێت.
جۆن کیری، وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به سی ئێن ئێنی راگەیاند "ئێوە ناتوانن نەستەکان بۆردوومان و شێوەی دروستکردنی بۆمب پاک بکەنەوە، ئێوە ناتوانن زانستێک کە ئێران پەرەی پێداوە، بۆردوومان بکەن".
وتیشى "یەک لەو مەترسییانەی ئیستا لە ئارادایە، ئەوەیە کە ئەم رووداوە تا لەڕێگەی سەربازییەوە زۆرتر درێژە بخایه‌نێت، سوپای پاسدارانی ئێران بەهیزتر دەبن، ئەمەش بۆ هیچ لایەک باش نییە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌تۆمى ئێران له‌ناو ناچێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند "به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران به‌ته‌واوى له‌ناوچووه".
ع
بیروڕا



