گێتی
ئێران گومانى ههیه و شهڕ دهستپێدهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگهیاند، بەو پێیەی گومانی تەواومان هەیە لە پابەندبوونی دوژمن بە بەڵێنەکانیەوە، لەنێویاندا ئاگربەست، ئامادەین وەڵامێکی توندی بدەینەوە ئەگەر دەستدرێژییەکە دووبارە بکاتەوە.
ئەمیر سەید عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، له پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی عەرەبستانی سعودیە سەبارەت بە شەڕی 12 رۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمهریکا و هەروەها پرسە ناوچەیی و دووقۆڵییەکان ئهنجامدا.
موسەوی رایگەیاند "ئیسرائیل و ئهمهریكا نیشانیان داوە کە پابەندنین بە هیچ رێسا و رێسایهكى نێودەوڵەتیی و ئەمەش بۆ جیهان سەلمێندرا".
ئهوهشى خستهڕوو "ئێمە دەستپێشخەری شەڕەکە نەبووین، بەڵام بە هەموو توانامانەوە وەڵامی دەستدرێژکارەکەمان دایەوە و بەو پێیەی گومانێکی تەواومان هەیە لە پابەندبوونی دوژمن بە بەڵێنەکانیەوە، لەوانەش ئاگربەست، ئامادەین وەڵامێکی توندی بدەینەوە ئەگەر دەستدرێژییەکە دووبارە بکاتەوە".
ع
بیروڕا



