گێتی
ترەمپ: سزاکانی ئێران هەڵدەوەشێنمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، دەبێت ئێران واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت بۆ ئەوەی سزاکانی سوکبکەین.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند "رەنگە سزاکانی سەر ئێران هەڵبوەشێننەوە، ئەگەر نیازپاکی نیشان بدات".
وتیشی "ئێران لە ئێستادا بیر لە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکە ناکاتەوە و زۆر ماندووە، پیتاندن وشەیەکی خراپە ئێران نابێت بەکاری بهێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێران پێش هێرشەکانی ئەمەریکا کاتی نەبووە بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمەكەی، دوایین جەنگ بۆ ئێران تێچووی زۆری هەبوو، پێشتر تەنها چەند هەفتەیەکى مابوو بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی".
بیروڕا



