عیراقی
هەرێم و بەغدا دەگەنە رێککەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و هەرێم لە سەر دۆسێیەی مووچە، نەوت و داهاتەكان چووەتە قۆناغی كۆتایی، ئەمەش دەرگای رێككەوتنێكی گشتگیر دەكاتەوە، كە هەردوولا لەمێژە چاوەڕوانی دەكەن.
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە "گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو کە لەئێستادا کار بۆ ئامادەکردنی رەشنووسێک دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر رەشنووسەکە لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا ئامادە بكرێت ئەوا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەدا پەسەندی دەكات، دوای ئەوە مووچەی فەرمانبەران خەرج دەكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "رێككەوتنی هەردوولا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، پابەندبوونی هەرێم بە رادەستكردنی داهاتەكان بە حكومەتی فیدراڵی و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە لەخۆدەگرێت".
ب ح

بیروڕا