کوردستانی
ئه‌وانه‌ى كارئاسانییان ده‌كرد بۆ كۆچى گه‌نجان ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دوای ئه‌وه‌ى رێكخراوێكى گه‌نجانى راپه‌ڕین له ئامارێكدا باسى له كۆچى گه‌نجانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین كرد، ئاسایشى شاره‌كه ده‌ستیكرد به ده‌ستگیركردنى ئه‌وانه‌ى خه‌ریكى قاچاخچین.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، ئاسایشی قەڵادزێ، رێکاری یاسایی بەپەلەی گرتوه‌تەبەر و پێنج کەسیان بەتۆمەتی ئاسانکاریی و رێگە خۆشکردن بۆ کۆچی گەنجانی شارەکە دەستگیرکردوه".
باس لهوهشكراوه "لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش سەرجەمیان راگیراون، ئاسیشی راپەڕین وەک هەمیشە دڵنیایی داوەتە دانیشتوانی سنورەکە رێگە بە هیچ کەس نادەن کاریگەری خراپ لەسەر ئاسایشی دەڤەرەکە و ناسەقامگیرییی لەسەر دەرونی هاوڵاتییان دروست بکات".
به‌پێى ئامارى رێكخراوه‌كه "له ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوو به ده‌یان هه‌زار گه‌نج له سنوره‌كه‌وه كۆچیان كردووه و رۆژ هه‌بووه نزیكه‌ى 100 گه‌نج كۆچیان كردووه".
ع
بیروڕا



