گێتی
گروپى چه‌كدارى به‌ره‌ى نوسره له لیستى تیرۆر لابرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ى گروپی "بەرەی نوسرە" لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لابردووە.
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند "بە راوێژ لەگەڵ داواکاری گشتیی و وەزیری گەنجینەی ئەمه‌ریکا، "بەرەی نوسرە" ناسراو بە "حەیات تەحریر شام"، لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان لابراوه".
باسى له‌وه‌شكرد "واشنتۆن چیتر "بەرەی نوسرە" وەک گروپێکی تیرۆریستی ناناسێنێت".
لابردنى به‌ره‌ى نوسره "ته‌حریر شام" له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئەمه‌ریکا و ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى كاتى سوریایه و له رابردووش بەشێک لە سزاکانی سەر سوریا هەڵگیرا.
ع
بیروڕا



