کوردستانی

رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا شكستى هێناوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا شكستى هێناوه‌

مه‌ودا میدیا-

ماڵپەری (بغداد الیوم) پاڵپشت بە چەند سەرچاوەیەكی سیاسیی لە بەغدا بڵاویكردەوە، گفتوگۆكانی نێوان وەفدی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیی لەبارەی مووچەو نەوت شكستی هێناوە، چاوەڕوان دەكرێت پارتی لە بەغداد بكشێتەوە.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕه‌كه‌ "وەفدی دانوستانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵیی نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بەهۆی رەتكردنەوەی رادەستنەكردنی تەواوی نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەفدی هەرێمەوە، ئەوەش خاڵی بنەڕەتی كێشەكانە".

هه‌روه‌ها "وه‌فدەكەی هەرێم دەسەڵاتی تەواوەتی نەبووە كە سازش بكات یان رێككەوتنی كۆتایی واژۆ بكات".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كشانەوەی وەزیرو بەرپرسەكانی دەدات لە حكومەتی فیدراڵیی عیراق، وەك ناڕەزاییەك بەرانبەر بە نەناردنی مووچەو رێكنەكەوتنیان بەرانبەر بە بەغداد".

ع
Qaiwan
Qaiwan