کوردستانی

ئەمەریکا شەرعی هەڵبژارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا شەرعی هەڵبژارد
مەودا میدیا-

چاودێرێکی سیاسی کورد ئاشکرایکرد کوردانی رۆژئاوای کوردستان لەبری هەموو جیهان شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان کرد، بەڵام دیمەشقی شەرع کە لەسەر پشتی قاعیدە و داعش بە پشتیوانی تورکیا و ئەمەریکا دەسەڵاتی سوریای بە دیاری پێ بەخشرا.

کاوێز مەلا پەروێز، رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بە داخەوە ئەمەریکا لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی ئەحمەد شەرعی هەڵبژارد".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کورد نەتەوەیەکی چەند مەزڵوم و گوناهە شەڕەکانی بەو هەموو قوربانییەوە پێ دەکەن و دواتر بۆ بەرژەوەندی خۆیان پشتی لێدەکەن و خەڵاتی دوژمنەکانی دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan