کوردستانی
ئه‌وه‌ى لابووبووى هه‌بێت ده‌گیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك بوكهڵهى لابووبووى هه‌بێت و كڕین و فرۆشتنى پێوه بكات ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
هۆگر عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانیی هه‌ولێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بوكهڵهى لابووبوو قه‌ده‌غه‌كراوه و هیچ كه‌س و لایه‌ن و شوێنێك بۆى نییه مامه‌ڵه‌ى پێوه بكات".
وتیشى "رۆژانه لیژنه‌كان ده‌گه‌ڕێن و له بازاڕ‌و شوێنه‌كان، له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت ده‌ستى به‌سه‌رداده‌گیرێت و له‌ناو ده‌برێت، به‌ڵێننامه‌ى یاساییش له‌وانه وه‌رده‌گرین ده‌یفرۆشن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌زاران بوكه‌ڵه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، داواش ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك كڕیویه‌تى له‌ناوى ببات چونكه ئه‌وه نییه كه خه‌ڵك گرنگى پێبدات".
ع
بیروڕا



