کوردستانی

دیوارێك داڕماو شه‌ش كرێكار بوونه‌ قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیوارێك داڕماو شه‌ش كرێكار بوونه‌ قوربانی

مه‌ودا میدیا-

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌هۆى داڕمانى دیوارێك له‌ سلێمانى شه‌ش كرێكار بوونه‌ قوربانی.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی به‌ مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "دواى ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌ بوونى رووداوێك له‌نزی تاسڵوجه‌ و چونى ئۆتۆمبێلى فریاكه‌وتن، ده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌ك كرێكار برینداربوون و گیانیله‌ده‌ستدانیش هه‌بووه‌".

وتیشى "بەهۆی داڕمانی دیوارێکەوە لە نزیک فەرماندەیی سلێمانی و لە پشت کۆمپانیای ساز لە نزیک تاسڵوجە، 6 کرێکار بوونە قوربانی".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "کرێکارێکیش گیانیلەدەستداوە و دووانی تریش برینەکانیان سەختە".

ع
Qaiwan
Qaiwan