کوردستانی

کابینەی نۆ شەش ساڵە بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کابینەی نۆ شەش ساڵە بەردەوامە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد کابینەی نۆ، حکومەتێکی کەم دەسەڵات و کاربەرێکەر بەپێی یاسا، بەڵام لە راستیدا دەسەڵاتێکی  بێسنوور و دەرەوەی خۆشی بە زیادەوە و بێ چاودێری و لێپرسینەوە بەکارهێناوە.

کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "نەبوون و پەکخستن و لاوازکردن و ئیفلیج کردنی پەرلەمان 2022/11/6وە  دوو ساڵ و شەش مانگە هەرێمی کوردستان بێ پەرلەمانە، دەسەڵاتی دادوەریی سنووردارە و سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی خانەنشین کراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چەندین ساڵە پڕۆژە یاسای بودجە و شەفافیەت بوونی نییە لەبەرانبەردا دەسەڵاتی رەها بۆ خەرجی بەدەر لە یاسا،هەوڵی بەردەوام بۆ دەوڵەمەندکردنی کۆمپانیاکان و لاوازکردنی دامودەزگاکان و ئەنجامدانی گرێبەستی نایاسایی بە پێدانی کەرتی گشتیی بە تایبەت".

ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆکی دەستەی دەستپاکی نایاساییە، دیوانی چاودێری دارایی بێ سەرۆکە و لە2023/5/2 وە خانەنشین بووە، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە 2025/6/10وە ماوەکەی تەواو بووە، بەمشێوەیە هاوڵاتییان هیچ متمانەیەکیان بە   بە حکومەت و پەرلەمان و دادگاکان و یاسا و هەڵبژاردنەکان نەماوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan