کوردستانی

باراک: پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


باراک: پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەین
مەودا میدیا-

لێدوانەکانی نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا سەبارەت بە دۆخی رۆژئاوای کوردستان و پرسی فیدراڵی و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا نیگەرانی لێکەوتەوە.

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئە.حمەد شە.رع، سەرۆکی راگوزەری سوریا بە ئەلمۆنیتەری راگەیاند "واشنتۆن پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکات و دژی هەر جۆرە دابەشبوونێکی خاکی ئەو وڵاتەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "فیدراڵی لە سوریا جێبەجێ ناکرێت، رێگای دیمەشق تاکە بژاردەی بەردەم کوردە و دەبێت هێزە چەکدارەکانی تێکەڵ بە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی سوریا بکات کە لەئێستادا شە.رع هەوڵەکانی بۆ یەکخستنی هێز و پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتەکەی چڕکردووەتەوەو پشتیوانی نێودەوڵەتیشی هەیە".

لای خۆیەوە رامی عەبدولڕەحمان،  بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ پەیامێکی ئاڕاستەی تۆم باراک کرد و رایگەیاند "ئەگەر ئێوە بە پەرۆشن بۆ سەقامگیریی وڵات و یەکێتییەکەی، پێویستە رۆڵی نێوەندگیرێکی پاک و بێلایەن ببینن، نەک لایەنگرێک کە رێگریی بۆ رێککەوتنی سورییەکان دروست دەکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan