کوردستانی
خەریکە فیدراڵیشمان پێ رەوا نەبینن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان هۆشداریی دەدات و ئاشکرایکرد ئەو گۆڕانکارییانەی دەسەڵات هیوای لەسەر هەڵچنیبوو خەریکە پێچەوانەکەی دێتەدی.
مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئەوەی نێردەی ترەمپ بۆ ناوچەکە ئاماژەی پێدەدات بەداخەوە خەریکە فیدراڵیشمان پێ رەوا نەبینن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەسەڵات نابێت بە موچەی فەرمانبەران وبژێوی هاوڵاتییان و قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە سەرکێشی بکات و با خەمی کۆمپانیاکانیان خەمی بژێوی و مێژوو هەرێمەکەیان بیربباتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم هەرچی زووە بەپێی رێکارە دەستووریەکان و یاسا بەرکارەکان وبڕیارەکانی دادگای فیدراڵی رێکەوتن بکەن، چونکە پێناچێت هەرێم رێگەچارەی تری ببێت".
ب ح

بیروڕا