کوردستانی
هەڤاڵ ئەبوبەکر: سلێمانی زەمینەی ئاشتییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد پارتی کرێکارانی کوردستان لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە خۆیان سەرپەرشتی رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێک لە گەریلاکانیان دەکەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "هەڵبژاردنی سلێمانی بۆ رێوڕەسمی چەکدانان و پرۆسەی ئاشتی ئەوەیە لە ئێستا و رابردوو باجێگی قورسی داوە و تۆمەتی زۆری بۆ دروستکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سلێمانی شوێنێک نییە بۆ دروستکردنی شەڕ بەڵکو شوێنی ئاشتی و تەباییە، پۆرسەی ئاشتی بۆ وەلانانی چەک و بردنی دۆسییەی کورد بۆ ناو یاسا و دەستوور و جومگەکانی حکومڕانی دەوڵەتی تورکیا هەنگاوە راستەکەیە".
ب ح

بیروڕا